“هوشیار شه‌عبانی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بانه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك مانگ و نیو دستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم له شاری بانه بریندار و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی و هه‌روه‌ها سه‌ردانیان بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاره‌كانی بانه، سنه و سه‌قز، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.