پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” له زیندانی ئیسفه‌هان بۆ ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی سزای له سێداره‌دانیان، خه‌ڵك له چه‌ند شاری ئێران له‌به‌رده‌م زیندانه‌كان دا كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و ١٠٠ كه‌سیان له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شه‌وی هه‌ینی ٢٩ گوڵان، ٦٠ پیاو و ٤٠ ژن له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانه‌كانی تارانی گه‌وره، ئێڤین و قه‌رچه‌كی وه‌رامین گوازرانه‌وه. ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون و ناوی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان بریتیه له: “غه‌زه‌ڵ كۆمپانی”، “مه‌ریه‌م میرزایی”، “نه‌سرین سه‌فه‌وی”، “جه‌واد خزری جه‌وادی” و “ناتاشا خزری جه‌وادی”