“ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه مانی له‌خواردن گرتووه و وێڕای نیگه‌رانی چالاكانی سنفی، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ وڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه و چاره‌نووسی نادیاره.
سێ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان به ناوه‌كانی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی“، “مه‌سعوود نیكخواه” و “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ڕۆژی 11ی مانگی گوڵان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران و ماوه‌ی ٤١ ڕۆژه به‌رده‌وام له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كاندان. له‌و ماوه‌یه‌دا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیكردووه به سناریۆسازی دژ به چالاكانی سنفی و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیدراه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ی كردوون. “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێران، له‌ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن و له‌و ماوه‌یه ٦١ مۆعه‌لیمی دیكه له سه‌رانسه‌ری ئێران بۆ پشتیوانی له ناوبراو مانیان له‌خواردن گرتووه. شایانی باسه كه له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه “ئه‌سكه‌نده‌ر” بۆ گرتووخانه‌ی شارێكی نادیار ڕاگوێزراوه و چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.