کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی گرووپی سه‌نعه‌تی گولڕه‌نگ

اعتراض کارگران صنعتی گروه گلرنگ

كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی گرووپی سه‌نعه‌تی “گولڕه‌نگ”، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕه‌چاو نه‌كرانی ڕێكاره‌ بێهداشتییه‌كان له‌م شیركه‌ته ‌بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ كۆرۆنا گیرۆده‌ بوون، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت له‌ئاست ئه‌منییه‌تی گیانی كرێكاران كه‌مته‌رخه‌مه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌چنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كات. ده‌شڵێن: له‌ حاڵێكدا كه‌ ئه‌م شیركه‌ته‌ خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌لكۆله‌، به‌ڵام كرێكاره‌كانی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ئه‌لكۆل بێبه‌شن. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه‌: كارفه‌رما له‌ په‌رداخت كردنی هه‌زینی پشكنیكی كۆرۆنای كرێكاران خۆ ده‌بوێرێت و ده‌بێ خۆیان هه‌زینه‌ی تێسته‌كه‌یان بده‌ن.