
ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مێترۆی شاری تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ئه‌و كرێكارانه‌ی كه ئه‌ركی خاوێن ڕاگرتنی واگۆنهكانیان له ئه‌ستۆیه، زیاتر له هه‌ر كه‌سێكی دیكه مه‌ترسی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنایان له‌سه‌ره، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی مێترۆ له‌ئاست دابین كردنی وه‌سایلی بێهداشتی وه‌ك، ماسك و ده‌ستكێش زیاتر له مه‌ترسیدان. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه ئێمه ناتوانین به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان بۆ دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی له شوێنی كاره‌كانمان ئاماده بین. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری گرتنه‌به‌ری ڕێكارێكی گونجاو بۆ پشتیوانی له كرێكاران و كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاری یاخود شیفت به‌ندی كرێكاران له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بوون.
