
ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زره له ئوستانی سمنان له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی له‌م مه‌عده‌نه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه: لانیكه‌م ٨٠٠ كه‌س له‌م مه‌عده‌نه كارده‌كه‌ن كه له بارودۆخی بێهداشت له حمام، ده‌ستشویی، ڕه‌ختكه‌ن و سیرویسی غه‌زاخۆرییان ناڕازیین. هه‌روه‌ها ئه‌م كرێكارانه له ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا نیگه‌رانن و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان له‌وانه ئیمكاناتی بێهداشتی و پاككه‌ره‌وه بوون.
