
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی نئوپانی شاری خه‌ڵخاڵ له ئوستانی ئه‌رده‌بێڵ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه، له ئاست پهدراخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕێ سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و هه‌روه‌ها جێژنانه‌ی ئه‌مساڵیان بوون، له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه ڕه‌ئیسی ئیداره‌ی كاری ئه‌مشاره ئیدیعای ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا بڕی ٢ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و جێژنانه‌ی په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كرێكاران له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه.
