
كرێكارانی فرۆشگا زه‌نجیره‌ییه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ئاست بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ماسك و ده‌ستكێش له‌ناو كرێكاره‌كاندا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م كرێكارانه كه زۆربه‌یان لانیكه‌می حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ حاڵه‌تدا بیمه‌ش نه‌كراون، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی بێهداشتی تاكه‌كه‌سی خۆیان نیگه‌رانن. ئه‌م كرێكارانه ده‌ڵێن: ماسك و ده‌ستكێش به ڕێژه‌ی پێویست له ئێختیاریان دانه‌نراوه و ڕۆژانه به‌سه‌دان كه‌س ده‌ست له شتومه‌كه‌كان ناو فرۆشگا‌كان ده‌ده‌ن و له ئه‌نجامیدا ئه‌م ویرووسه به ئاسانی بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه خاوه‌ن كاره‌كان ده‌بێ به ڕێژه‌ی پێویست ماسك و ده‌ستكێش و هه‌روه‌ها مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه له ئێختیاریان دانێن. ئه‌م كرێكارانه كه زۆربه‌یان له بارودۆخێكی دژواری گوزه‌راندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای پاك كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی شوێنی كار و سه‌رجه‌م ده‌زگا و قه‌فه‌سی شتومه‌كه‌كان، دابین كردنی وه‌سایلی بێهداشتی تاكه‌كه‌سی كرێكاره‌كانیش له ئه‌ستۆی خاوه‌ن كاره.
