
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ساوه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی و خوازیاری داخستن یاخود كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاریان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، نوێنه‌رانی كرێكاران له ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، له ڕێگه‌ی نامه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانداری ساوه، خوازیاری سه‌رنج دان به بارودۆخی كرێكاران له ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكارانی سه‌نعه‌تی زیاتر له هه‌ر توێژێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا، مه‌ترسی تووش بوون به كۆرۆنای له‌سه‌ره. هاوكات، به‌هاتنه خوارێ توانای كڕینی كرێكاران و گرانبوونی بێنزین، هه‌زینه‌كانی هاتووچۆی كرێكاران زیاتر بووه و كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌ره‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌ناو كرێكاران په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی كرێكاران و خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
