کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری سه‌قز

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەشەممە، ژمارەیەک لە كرێكارانی ئاگرکوژێنەوەی شاری سەقز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ حه‌ساری ئه‌م سازمانه‌ و خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٤ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ و مه‌زایا دوارخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، كرێكارانی شاره‌داریی سه‌قزیش ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ ده‌ده‌ن. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئەگەری نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانی كرێكاران ئەو مانگرتنە هەتا کۆتایی ئەم حەوتوویە، شارەداریش دەگرێتەوە. سەرەڕای نزیکبوونەوە لە جێژنی نەورۆز، بنەماڵەی كرێكاران بەهۆی دواکەوتنی حه‌قده‌ستی چەند مانگەیان، لەگەڵ کێشەی ماڵی بەرەڕوو دەبنەوە.