
كارمه‌ندانی شیركه‌ته‌كانی ژێرمه‌جمووعه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كارمه‌ندانی شیركه‌ته‌كانی ژێرمه‌جمووعه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ ماوه‌ی دوو حه‌فته له ناوچه‌كانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ده‌مێننه‌وه و به‌مه‌به‌ستی پشوودان بۆ ماوه‌ی ٢ حه‌فته ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو بنه‌ماڵه‌كانیان و له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی كاره‌كانیان ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له شاره‌كان هه‌ڵگری ئه‌م ویرووسه بن، مه‌ترسی تووشبوون یه كۆرۆنا له‌ناو هاوكاره‌كانیاندا زیاتره. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی جیدی له‌وانه، دابین كردنی مه‌وادی بێهداشتی و پاك كه‌ره‌وه له‌م پێوه‌نده‌دا له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه هه‌ڵنه‌گیراوه.
