ڕۆژی دووشەممە ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، چالاکوانانی مافی ژنان له عێراق بەرامبەر بە کوشتنی ژنێکی گەنجی بلاگێر لەلایەن باوکیەوە كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی پیاوێکی عێراقی کچە بلاگێرەکەی کە لە یوتیوبیدا چالاک بوو، بە دەستی خۆی خنکاند، ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی و چالاکوانانی مافی ژنان لە كۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا داوای یاسایی بۆ ڕێگری‌کردن لە توندوتیژی دژی ژنان و کچان داوا کرد و هه‌روه‌ها به هڵگرتنی پلاكاردی”واز لە کوشتنی ژنان بێنن” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.