کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست دۆخی خراپی ژیان

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست دۆخی خراپی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی ناڕازیان، ساڵی داهاتوو سه‌خت ترین دۆخی ئابووری تاقی ئه‌كه‌ینه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه‌ نرخی سووته‌مه‌نی زیاد بكات، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بباته سه‌ره‌وه‌، ڕێژی باج به‌رز بكاته‌وه‌ و باجی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو زیاد بكات. به‌وته‌ی كارناسانی سیاسی، ئابووری ئێران ڕوو له‌ داڕمانه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دوایین هه‌وڵه‌كانی ئه‌دات تاكوو كه‌موكورتیه‌كانی له‌ سفره‌ی خه‌ڵك قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌. به‌ دڵیناییه‌وه‌ ساڵی داهاتوو ئاماری كۆچكردن دوو هێنده‌ ئه‌چێته سه‌ره‌وه‌ و ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش سنووره‌كانی ٥٠٪ تێپه‌ڕ ده‌كات، له‌ حاڵێكدا حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندان ته‌نیا ١٥٪ زیاد ئه‌بێت.