ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ئاغاجه‌ری و دوورگه‌ی سیری بۆ جارێكی دیكه دژبه خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌ڵانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گه‌اڕنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه که له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه بوون.