ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
پاش چه‌ند ساڵ ناكۆكی له نێوان شاره‌داری ئه‌هواز و شیركه‌تی په‌یمانكاری كه‌یسۆن، سه‌رئه‌نجام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بڕیاری به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز له‌و شیركه‌ت دا. زیاتر له ١٠٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته ئێستا نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن ببنه قوربانی ناكۆكییه‌كانی نێوان شاره‌داری و شیركه‌تی كه‌یسۆن و داخوازییه دواخراوه‌كانیان پێ نه‌ده‌ن.