ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شێركه‌تی ئێران مایه‌ی ته‌ورێز به‌هۆی تۆمار نه‌كردنی داواكاری وه‌رگرتنی مافه‌داراییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی “حهقولسهعی” له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی كار كۆ بوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه پاش داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه له ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه بۆ ٦ مانگی سه‌ره‌تای بێكار بوونیان پاره‌ی “حهقولسهعی”یان وه‌رگرتووه بۆ ٦ مانگی دووهه‌میش داوای وه‌رگرتنی مافه‌داراییه‌كانیان له ئیداره‌ی كار كردووه به‌ڵام ئه‌و ئیداره‌یه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه نیشان نه‌داوه. جێگای ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سزاكانی دیوانی عه‌داڵه‌تی ئێدارهیی، سكاڵای ئه‌و كرێكارانه بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانیان ڕه‌ت كرابوویه‌وه.