ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاره‌داری سه‌رپولی زه‌هاو له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كاتێك حه‌قده‌ستیان وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، له حه‌قده‌ستی هه‌ر كرێكار ٧٠٠ هه‌زار تا یه‌ك ملیۆن تمه‌ن كه‌م كراوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كرێكاران ڕوون نه‌كراوه. كرێكاران ڕۆژی ڕابردوو له‌به‌رده‌م شاره‌داری كۆبوونه‌وه و خوازیاری وڵامدانه‌وه بوون، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك نه‌چوو به‌ده‌م داخوازیه‌كه‌یان.
