ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، دوكاندارانی فه‌لكه‌ی شیركه‌تی نه‌وت له شاری زاهدان، دژ به پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ڕۆژانه چه‌ند جار له به‌یانی و دوای نیوه‌ڕۆدا كاره‌بای ئه‌و شاره و به تایبه‌ت شوێنی پیشه‌ی دوكانداران ئه‌بڕن و به‌م شێوه‌یه مه‌عیشه‌تی دوكانداران تووشی كێشه ده‌بێت و گوشاری ئابووری ده‌كه‌وێته سه‌ریان. ناڕازیان خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كاره‌بای ئه‌و شاره یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی پچڕانی كاره‌با بوون و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه‌دا، به‌رده‌وام ئه‌بن له درێژەدان بە ناڕه‌زایه‌تی.