کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌ مه‌به‌ستی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی خه‌رمانان، “شه‌هرام حاته‌می” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ورمێ، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی ٦ مانگ به‌ندكرانه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ كرا.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٨ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له‌ لایه‌ن لقی ٢ی دادگا ئینقلابی شاری ورمێوه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم، بێڕێزی به‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی پرۆپاگاندا“، حوكمی ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٢ ساڵ چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا. پاشان له‌ لایه‌ن دادگایپێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه‌، حوكمی زیندانه‌كه‌ی بۆ ٦ مانگ كه‌م كرایه‌وه‌.