ڕۆژی هه‌ینی ٢ی پووشپه‌ڕ، خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد له ئاست له خواره‌وه‌بوونی كوالێتی خۆراك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و سینی خۆراكه‌كه‌یان له مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نیو ساعه‌ت پێش كۆبوونه‌وه، خوێندكارێك به‌هۆی خواردنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو ژاراوی بووه و دواتر خوێندكارانی كچ و كوڕ پێكه‌وه سینی خۆراكه‌كه‌یان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ بڵاو كرده‌وه و دروشمه‌كانی “خوێندكار ده‌مرێت، زیلله‌ت قبووڵ ناكات”، “خوێندكاری به‌غیره‌ت حیمایه‌ت، حیمایه‌ت” و “خۆراكی بێ كوالێتیمان ناوێت”یان به‌رز كرده‌وه.