ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شاری چابه‌هار له ئاست نه‌بوونی سیله‌ندری گاز و كه‌می به‌نزین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له چابه‌هار، سیله‌ندری گاز و به‌نزین له‌و شاه‌ر ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵكی هه‌ژار له گرمای ئه‌م وه‌رزه‌دا چه‌ندین كاتژمێر له ڕیزدا ده‌وه‌ستن. مانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له ژێر تیشكی خۆر مه‌ترسی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان ساز كردووه و ڕۆژی ڕابردوو ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك ئاگری گرت به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.