ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئاست كه‌می به‌نزین و داخرانی به‌شێك له به‌نزینخانه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له شاره‌كانی پارێزگای كرماشان هه‌ندێك له به‌نزینخانه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی به‌نزین داخراون و ڕیزێكی دوور و درێژ له به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كانی دیكه ساز بووه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی سنه، ئیلام، بۆكان، ورمێ، سه‌رده‌شت و چه‌ند شاری دیكه خه‌ڵك له ئاست كه‌می به‌نزین و چه‌ند كاتژمێر مانه‌وه‌یان له ڕیزدا ناڕازین و داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له پارێزگاكانی فارس، سیستان و به‌لووچستانیش وێدیۆی هاوشێوه‌مان به ده‌ست گه‌یشتووه و كه‌می به‌نزین ورده ورده سه‌رانسه‌ری وڵاتی گرتۆته‌وه.