ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شاری ته‌ورێز له ئاست كه‌می نان له‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی ته‌ورێزی، نان له‌و شاره ده‌ست ناكه‌وێت و ئه‌بێ چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستی تا چه‌ند پارچه نانت ده‌ست بكه‌وێت. هه‌روه‌ها نرخی نان له هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی شار جیاوازه و كۆالێتی نانه‌كه‌ش زۆر خراپه. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش هه‌واڵی كه‌می نان و ئارد و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكمان له شاره‌كانی خۆی، ورمێ و شیراز بڵاو كردبوو.