ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، له ڕۆژی ڕابردۆوه ئاوی چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره قه‌تع كراوه و خه‌ڵك به‌دوای ئاوی خواردنه‌وه دا سه‌رگه‌ردانن. به‌وته‌ی ناڕازیان، ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی تاران هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو نه‌كردۆته‌وه و كاتێك خه‌ڵك په‌یوه‌ندیان به‌و ناوه‌نده‌وه گرتووه وتوویانه كه به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، ده‌ریچه‌كانی به‌ندئاوی تارانیان به‌ستووه.