به‌یانی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا هاوكات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” و “فه‌رهاد سه‌لیمی” له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا كۆبوونه‌وه.
به‌یانی سێشه‌ممه وێڕای هۆشداری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، كۆماری ئیسلامی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” و “فه‌هاد سه‌لیمی” له زیندانی قزلحه‌سار له‌سێداره‌دا. هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی به‌ڕلین و بۆن له ئاڵمان، پاریس له فه‌رانسه و له‌نده‌ن له بریتانیا كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.