ده‌ڵێی كوشتن و بریندار كردنی پتر له ١٥٠٠ كه‌س، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٧ هه‌زار ناڕازیی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، بۆ تۆڵه كردنه‌وه له‌و خه‌ڵكه مافخوازه‌ی كه به ده‌ستی به‌تاڵ و گه‌رووی پڕ له هاواره‌وه هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌لای كۆماری ئیسلامیه‌وه كه‌مه، كه خه‌ریكی ئاماده‌كاریه بۆ كوشتنی ژماره‌یه‌كی دیكه له لاوان له زیندانه‌كاندا. به پێی حوكمێك كه له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ڕژیم به سه‌رۆكایه‌تیی قازی ئه‌بولقاسم سه‌له‌واتی ده‌ركرا، ئه‌میر حسێین مۆرادی، سه‌عید ته‌مجیدی و محه‌ممه‌د ره‌جه‌بی هه‌ر كامیان به تۆمه‌تی “به‌شداری كردن له ڕووخاندن و سووتاندن به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نیزامی كۆماری ئیسلامیی ئێران” به ئێعدام مه‌حكووم كران.
ئه‌میرحسێن مۆرادیی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی تاران، چه‌ند ڕۆژ پاش خه‌وتنه‌وه‌ی ناڕهزنایهتیه سه‌رتاسه‌ریه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش یه‌ك هه‌فته زیندان له گرتووخانه‌ی پۆلیسی ئه‌منیی تاران، بۆ به‌نده‌كانی ژێر چاوه‌دێریی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه. “سه‌عید ته‌مجیدی و محه‌ممه‌د ره‌جه‌بی“یش یه‌ك مانگ پاش ئه‌وه‌یكه له وڵاتی توركییه په‌نابه‌ربوونی سیاسیی خۆیان ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباری ٩٨ له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ڕاده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئێران كرانه‌وه.
له ئێستادا و به وته‌ی “مسته‌فا نیلی“، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری: “به‌داخه‌وه حوكمی ئێعدامی بریگرتهكانم له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌دا له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه په‌سند كراوه. هه‌ڵبه‌ت هه‌تا ئێستا ڕێگه‌یان نه‌داوه كه ئێمه ئاگاداری ئه‌و په‌روه‌نده‌یه بین.” له كاردانه‌وه به‌م هه‌واڵه، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێرای حوكمی ئێعدامی ئه‌م سێ به‌ندكراوه سیاسیه بوو. ئاكسۆنهكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتنی كۆماری ئیسلامی له گیانی ئه‌م لاوانه له ئارادایه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئهزموونی٤٠ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه و دڕنده‌بوونی، نیگه‌رانیی به كرده‌وه ده‌رهاتنی ئێعدامیی ئه‌م لاوانه جیدیه. ئه‌مڕۆ ئیتر، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ئامرازێكی دیكه‌ی بێجگه‌له سه‌ركوت و تۆقاندنی كۆمه‌ڵگا له ئیختیار دا نییه. ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی بتوانێ كوشتنی لاوانی ناڕازیی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ وه‌پشت سه‌ر نێ، له درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته جهنایهتكارانهیهی خۆی و په‌لامار بۆسه‌ر گیانی به‌ندكراوانی سیاسی جدیتری ده‌بێته‌وه. كه‌وابوو پێویسته به‌ر له‌وه‌یكه كار له كار بترازێ، ده‌ست به‌كار بین. پێش‌گرتن له ئێعدامی ئه‌م سێ مهحكوومهی بێدادگاكانی ڕژیم و دیفاع له هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و خه‌باتی په‌یگیر و هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ئازادییان، ئه‌ركێكی خێرایه كه له‌سه‌ر شانی هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخواز و مافخواز دایه.
پانتایی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران كه به‌رده‌وام ڕوو له گه‌شه‌یه، نیشانی ده‌دات كه بێكاری ، هه‌ژاری و باروودخی ناله‌باری بژێوی ژیان له جه‌رگه‌ی كاره‌ساتی نه‌خۆشی كۆرۆنادا، كاردی گه‌یاندووه‌ته سه‌ر ئێسقان و ڕژیم چیتر ناتوانێ به ئامرازی سه‌ركوت و تۆقاندن و زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی و نیزامی، چاوترسێنیان بكات. پێویسته به‌م ڕژیمه نیشان بدرێ كه ئه‌گه‌ر ده‌یهه‌وێ بۆ تۆقاندنی كۆمه‌ڵگا و وه‌ك هه‌وڵێكی پێشگرانه، ڕۆڵه‌ی خه‌باتكاری ئه‌م خه‌ڵكه له زیندانه‌كاندا ئێعدام بكات، یه‌كجار له هه‌ڵه دایه و توندترین وڵامی له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار و ناڕازی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه پێده‌درێته‌وه. بۆ ڕزگار كردنی گیانی به‌ندكراوانی سیاسی، ڕێگایه‌ك بێجگه‌له ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وام، یه‌كگرتن و ڕێكخستن بوونی نییه. خه‌ڵك پێویسته نیشانی بده‌ن كه كۆماری ئیسلامی ناتوانێ گیانی به‌ندكراوانی سیاسی بكاته بارمته‌ی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته پڕ له تاوان و جه‌نایه‌ته‌كه‌ی.
پێویسته نیشان بدرێ كه ئه‌گه‌ر ڕژیم توانیی كوشتاری په‌یتا په‌یتای نه‌سلێك له لاوانی خه‌باتكار و شۆڕشگێڕ له ده‌یه‌ی ٦٠ وه‌پشت سه‌رنێ و ده‌سه‌ڵاتی پڕ له تاوان و جه‌نایه‌تی خۆی تا به ئه‌مڕۆ درێژه پێ‌بدا، ئه‌و سه‌رده‌مه ئیتر تێپه‌ڕیوه. خه‌ڵكێك كه ئاخێزی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و به‌شداری كردنی ڕۆژانه‌یان له مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری و جه‌ماوه‌رییان وه‌پشت سه‌رناوه، ڕۆڵه به‌ندكراوه‌كانیان له‌ژێر چنگی خوێنڕێژاندا به‌ته‌نیا ناهێڵنه‌وه.
هه‌ر له ئێستاوه پێویسته ده‌ست به‌كار بین و هێزی مه‌زنی جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراو و چه‌وساوه بۆ دیفاع له به‌ندكراوانی سیاسی به ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار نیشان بده‌ین. شێوه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌توانێ جۆراجۆر و به‌رین بێت. هه‌ر له‌م حهرهكهتانهوه ده‌بێ ڕژیم به‌وه بگات كه ئه‌گه‌ر ده‌ست بداته جه‌نایه‌تی كوشتنی ئه‌م سێ لاوه، له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توندی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پێویسته خه‌ڵكی خه‌باتكار و ئازادیخوازی دوورخراوه، كه‌مپه‌ینی به‌رین و سه‌تاسه‌ری به ئامانجی گوشار خستنه‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی و دیفاع له گیانی ئه‌م سێ به‌ندكراوه سیاسیه، ڕێكبخه‌ن. ڕژیمی ئیسلامی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ڕیزی یه‌كگرتووی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و چه‌وساوه له ناوه‌وه‌ی ئێران و گوشارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی، له ڕێگه‌ی ڕێكخستنی ئاكسۆنی یه‌كگرتوانه‌ی به‌رده‌وام و به‌رین له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ره‌وڕوو بێته‌وه، توانای موقاومه‌تی نامێنێت و ڕزگار كردنی گیانی ئه‌م سێ لاوه به‌ندكراوه ئه‌وكات مه‌یسه‌ر ده‌بێت.
ئه‌مڕوو له باروودخێكدا كه له ڕۆژانی تاریكی هاوینی ١٣٦٧ نزیك ده‌بینه‌وه، نابێ ڕێگه بده‌ین ڕژیم برێنێكی تر له جه‌سته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بخات. بێ گومان ئه‌و ڕۆژه دێت كه كرێكاران و خه‌ڵكی مافخواز و ڕه‌نج دیتووی ئێران، ئه‌م ڕژیمه به زه‌بری شۆڕش ده‌ڕووخێنن و سه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی به‌خاتری، كوشتاری به‌ندكراوانی سیاسی ساڵی ٦٧ و ئازیزانی بێ ناو و نیشانیان، كه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی خاوه‌راندا ناشتران و باقیی جه‌نایاتێك كه ئه‌نجامیان داوه، له دادگایه‌كی عه‌له‌نیدا، موحاكمه بكه‌ن و به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.