دوای هێرشی خۆکوژی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووه وەزیرانی حکومەتی وڵاتی پاکستان پێیانوایە تێوەگلانی پاکستان لەشەڕی ئەفغانستان بۆتە هۆی ئەوەی تیرۆریزم لە ئەفغانستانەوە بێته ناو پاکستان.
وەزیرانی حکومەتی وڵاتی پاکستان ڕایانگهیاند، تێوەگلانی پاکستان لەشەڕی ئەفغانستان بۆتە هۆی ئەوەی گروپە تیرۆریستییەکان بهێنێتە ناو ماڵ و مزگەوت و بازاڕەکانی پاکستان، “مالک سێتیز” پسپۆڕی کاروباری نێودەوڵەتی دەڵێت: بەرزبونەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکان لەپاکستان بەهۆی کێشەی نێوان سێ بهرپرسی سەرەکی حکومەتی پاکستان و دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە سەرچاوەیگرتووە.