بەپێی دوایین زانیارییەکان، “عەلی زارعی” هاووڵاتی بریندار کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، چاوێکی لەدەستداوە، مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە.
ئەو هاووڵاتییە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ڕەوەندی شۆڕشی ژینادا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم چاوێکی لەدەستدا. ناوبراو پاش ماوەیەک کۆچ بۆ وڵاتی ئاڵمان و نیشتەجێبوون لەو وڵاتە، بۆ ئێران گەڕایەوە و دەستبەسەرکراوە. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوە پاشان بە تۆمەتی “افساد فی العرض” لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەساری کەرەج کراوە.
