لە رۆژی یەکی مانگی ڕەزبەردا ڕاگەیەندرا کە ٦ کەس لە گیراوەکانی کۆبوونەوەی مامۆستایان لە رۆژی ٢٠ مانگی گوڵان بە بۆنەی حەفەتەی موعەلیم لەبەردەم سازمانی بەرنامە و بوودجە، بە زیندان، جەریمە و زەربەی شهلاق مەحکوم کران. عالیە ئێقدام دوست ئەندامی یەکێتی خانەنشینکراوان، ڕەسوڵ بۆداقی، بازڕەسی پێشوی کانونی سینفی موعەلیمانی تاران، ئیسماعیل گرامی، جەواد ذوالنوری، حسێن غوڵامی و محەممەد عابدی بە تاوانی” تێکدانی نەزمی گشتی لە ڕێگای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نایاساییدا و تێکهەڵچوون لەگەڵ مەئمورەکان لە کاتی ئەنجامی وەزیفەدا” به ٩ مانگ زیندانی تەعزیری، جەریمەی نەقدی و ٧٤ زەربە شهلاق لە بێدادگاکانی ڕژیمدا مەحکوم کران. بەر لەوان محەممەد حەبیبی چالاکی سینفی موعەلیمان لە رۆژی یەکی مانگی گەلاوێژ لە لایەن بێدادگای ڕژیم له تاران بە ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندان، ٧٤ زەربە شێلاق و ٢ ساڵ مەمنوعیەت لە چالاکی لە نیو ئەحزاب گرووپه سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا و قەدەغە بوونی چوونە دەرەوە لە وڵات مەحکوم کرا بوو. بەرەلەو مەحمود بێهشتی کە لە نیوەی یەکەمی دەیەی ٨٠ وە گەلێک جار بانگ کراوە و زیندانیان کردبوو لە ساڵی ٩٦ دا سەرلەنوێ گرتیانەوە و زیندانیان کرد. بەناو تاوانی ئەمانە ئەوە بوو کە سەبارت بە خوسوسی سازی ئاموزش و پەروەرش ناڕازی بوون، داخوازی زیادکرانی حقوق و حەقدەست بۆ بانتر لە هێڵی هەژاریان هەبوو کۆبوونەوەیان پێکهێنابوو. ئەوان تاوانی گەوەرەیان ئەنجام دابوو داوایان لە دەولەتی سەرمایەداران ئەوە بوو خوسوسی سازی دامەزراوە ئاموزشیەکان و حقوق له ئاستی هێڵی هەژاریان داوا کردبوو دەزانین کە ئەم کۆبونەوەیە کەوتە بەر هێرش ئۆرگانە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم و ژمارەیەک بریندار بوون هێندێک کەسیش بەهۆی برینی زۆرەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. ڕاگەیاندنی حوکمی گیراوەکان لە رۆژی یەکەمی مانگی ڕەزبەر دەبوو لە گەرمەی کرانەوەی قوتابەخانە و زانکۆکاندا ون بوایە.
ئێستا ١١ رۆز بەسەر دەست پێکردنی ساڵی خوێندندا تێپەڕیوە. بە ملیۆن بنەماڵە چ ئەو کاتە کە خۆیان بۆ چوونی مندالەکانیان بۆ مەدرەسە ئامادە دەکرد و چ ئێستا کە گەرم و گوڕی رۆژەکانی سەرەتا تێپەڕ بووە، بەرەڕووی کێشە و گرفتەکانی بوونەتەوە. کەم نەبوون ئەو بنەماڵانەی کە ئاخرین زەخیرەکانیان بۆ فەراهەم کردنی جل وبەرگ، کتێب، دەفتەر و ناو نووسینی مندالەکانیان خەرج کرد. کەم نەبوون ئەو بنەماڵانەی کە بەجێگای ناردنی منداڵەکانیان بۆ مەدرەسە، لەتە نانێکی وشکیان بۆ لە پرێسکەیەک بەستن و ڕەوانەی بازاڕی كاریان کردن و هەموو شادی و وەزەی منداڵانە و تازە لاوییان لە کارگا کان، لە ژێر زەویە شێدار و تاریکەکاندا، لە سەر چواڕێیانەکان، لە پیادە رەو و لە ژێر قەبارەی گەورەی ئەو بارانەی کە بە کۆڵیانەوە دەگرن، هەڕاج بکەن. لە کۆتاییدا کەم نەبوون ئەو بنەماڵانەی کە لە پاڵ گشت ئەمانەدا نیگەرانی داهاتوی منداڵەکانیان بوون. لەبەر ئەوەی کە ئەوانیان دەناردە مەیدانێکەوە کە بە جێگای فێربوونی زانست و ناسینی دنیای دەوروبەریان، دەبێ مەزهەب، خورافات و ئەفکاری گەنیوی پاشماوەی دەورانی تاریکی ئینسانی سەرەتایی فێر بوایەن. کەم نەبوون ئەو بنەماڵانەی کە بەو هیوایە بوون کە ئەو موعەلیمانە بەنەسیبی منداڵەکانیان بن کە لە مەیدانە بە مین چیندراوەکان لە ئاموزشگاکان و مەدرەسەکاندا ڕێگایەک بۆ دەبڕینی ڕاستی و زانست، ڕێگایەک بۆ فێر کردنی چەمک و مەفاهیمی ئینسانی بە منداڵەکانیان نیشان بدەن، ئەو مامۆستایانەی کە بوێری و شەهامەتی ئەوەیان هەیە لە ژێر نەزەر و چاودێری دارۆغەکانی ڕژیمدا بچنە شەڕی هەڵاواردنی ڕەگەزی، بچنە شەڕی تەسلیم بوون لە بەرانبەر بارودۆخی زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا و بچنە شەڕی ئەو ناوەرۆکانەی کە تۆزقاڵێک ناوەرۆکی زانستیان تێدا نییە و تەنیا بەکاری تەحمیقی ئەفکاری دانش ئاموزان و بە کاری کەڵەکە کردنی قەبارەیەکی گەوەرە لە گومان و خورافات و پاشماوەکانی دواکەوتو ترین ئەفکار و ئیدئۆلۆژی دێن. ئەمانە تەنیا بەشێک لە دڵە ڕاوکێی موعەلیمانە. بەشێکی گەورە لەوانیش وەک جەماوەری بەرینی زەحمەتکێشان توانایی بە کۆڵەوە گرتنی باری قورسی قەیرانی ئابووری و گرانییان نییە. ئەوانەی کە مامۆستای ڕەسمین لە باشترین حاڵەتدا حقوقێکی نزیک لە هێڵی هەژاری وەردەگرن و لەم نێوانەدا تەکلیفی موعەلیمە پەیمانیەکان روون و ئاشکرایە. لانیکەم دەبێ دوو کار بکەی تا بتوانی سکی خۆی و بنەماڵەکەت تێر بکات و هەڵبەت ئەوان بە چەند مانگیش ئەم حقوقەش وەرناگرن. ئەوان ساڵانێکە کە خوازیاری دیاری کرانی حقوقی یەکسان لەگەڵ موعەلیمانی ڕەسمین کە تازە خۆی لە ئاستی هێڵی هەژاری دایە، داخوازیەکەیان خەونێکە زەحمەتە وەدی بێت. ئەمە هەڵبەت دڵەڕاوکێیەکی کەم نییە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە دەبێ دەرفەتی بیر کردنەوەیان لە بابەت و ناوەرۆکی دەرسی ئاموزشی هەبێت و بەبێ نیگەرانی سەبارەت بە بێ نانی بچنە سەر کلاسەکانی درس.
ئەوەندە بەسە چاو بە خەباتێک کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەردەوام لە ئوستانەکان و لە شارە جۆراوجۆرەکان لەبەر دەم ئیدارەکانی ئاموزش و پەروەرش لە ئارادا بوون بخشێنین تا بۆمان دەر بکەوێ کە ئەم بەشە لە زەحمەتکێشانی کۆمەڵگا کە بە پێی پێناسە باری تەربیەت و ئاموزشی نەوەکانیان لە ئەستۆیە، بەروڕووی چ کێشە و گرفتێکن. لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا موعەلیمانی” خەرید خدمەتی” لە شارە جۆراو جۆرەکان لە بەردەم ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش دەستیانداوەتە دەربڕینی ناڕەزایەتی. لە مانگی گوڵاندا کانونی سینفی موعەلیمان بانگەوازی ناڕەزایەتیەکی گشتی و سەرتاسەری کردبوو. لە نێوەی دووهەمی مانگی پوشپەڕ ناڕەزایەتی مامۆستایان لە شارە جۆراوجۆرەکان لەژێر ناوی کەمپەینی” نا بۆ فیشی حقوقی” دەستی پێکرد. ئەوان لە شارە جۆراو جۆرەکاندا کۆبوونەوە و فیشی حقوقەكانیان سوتاند. وەعدەیان پێدراو بوو کە زیاد بوونی ٢٠ لەسەدی حقوق و حەقدەستی کارمەندانی دەوڵەت ئەوانێس دەگرێتەوە و ئێستا بە تێپەڕ بوونی چەندین حەفتە بەسریدا هیچ خەبەرێک نەبووە. هەرچەند کە ٢ ڕەقەمی بوونی نرخی تەوەڕوم و بەرز بوونەوەی قیمەتی کالا ئەساسیەکان هیچ جۆرە تەناسوبێکی لەگەڵ ئەم دەرسەدە لە زیاد بوونی حقوق و حەقدەستەانەدا نییە و مامۆستایانیش وەک زۆربەی خەڵکی هەژاری کۆمەڵگە و کرێکاران فڕێدرابوونە چاڵی برسێتیەوە. ئەوان حەقی خۆیان بوو کە بڵێن” ئەم فیشە حقوقیانە بەشی من نییە”. لەبەر ئەوەی کە سەهمی ئەوان لە لایەن سەرانی حکومەت و ئاغا زادەکانیانەوە بە تالان براو بوون. هەر ئەوانەی کە ١٦ هەزار میلیارد تمەن لە زەخیرەی فەرهەنگیانیان خستە گیرفانیانەوە و وەزیری ئاموزش پەوەرش بێ شەرمانە چاوی بڕیە نێو چاوی کۆمەڵی فەرهەنگیان و ڕایانگەیاند کە ئاموزش پورەوەرش وەرشکست بووە. لەبەر ئەوەی کە سەهمی ئەوان خەرجی بەرزە فڕیەکانی ڕژیم لە ناوچەکەدا کراوبوو. لەبەر ئەوەی کە سەهمی ئەوان بە نەسیبی ئیختیلاسگەران، بە نەسیبی زیادکرانی بوجەی دامەزراوە دینیەکان بۆ تەحمیقی ئەفکاری گشتی خەڵک، بە نەسیبی زیادکرانی بوودجەی ئۆرگانە نیزامی و ئەمنیەتیەکان بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتیی خەڵک کرابوو. لەبەر ئەوەی بەشی ئەوان بە نەسیبی ئەو کەسانە ببوو کە لە دامەزراوە ئاموزشییەکان و لە وەزاڕەتی ئاموزش و پەروەرشدا بە جێگای مەتنی زانستی، خۆیان نههجولبهلاغه فێر ببون و هەر ئەوەش بەس بوو تا مانەوەی خۆیان بپارێزن و فەرمانی لابردن و دەر کردنی ئەو موعەلیمە دڵسۆزانە دەر بکەن کە نیگەرانییان زانست و فێرکردنی عیلمی دانش ئاموزەکانە. مەگەر تاوانی مەحمود بێهشتی لەنگەرودی، ئیسماعیل عەبدی و محهممهد حەبیبی بێجگە لەوەیە کە بۆ ناڕەزایەتی سەبارەت بە پێشێل بوونی مافەکانیان کۆببونەوە و گیراون.
خۆڕاگری ئەوان لە زیندانەکانی ڕژیمدا وەک ئازایەتی و خۆراگری سەرجەم زیندانیانی سیاسی شیاوی ستایش کردنە. دیارە ڕزگار بوونی ئەم مامۆستایانە و سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە گرەوی بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرین دایە لەدژی ڕژیم کە زیندان و سەرکوت یەکێک لە فاکتۆڕەکانی درێژەی حاکمیەتەکەیەتی. هۆکارێک بوونی نییە کە خەڵک ڕازی بن بە لە زیندان مانەوەی ئەم ئازیزانە. لەم نێوانەدا بەڵام هەرلەم رۆژانەی سەرەتای ساڵی خوێندنەدا، جەماوەری ملیۆنی قوتابیان، خوێندکاران و مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشین کراو، نابێ بێڵن کە چارەنووسی ئەم مامۆستایانە لە گەرمەی سەرەتای ساڵی خوێندنی تازەدا لەبیر بچنەوە. لە ناخی ههڵومهرجی ڕوو له ئاڵووگۆڕی ئهمڕۆی ئێراندا دەکرێت بزوتنەوەیەک بۆ ئازادی ئەوان و گشت زیندانیانی سیاسی وەڕێ بخرێت.