کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌حكووم كردنی هاووڵاتییه‌ك به‌ زیندان له‌ كرماشان

صدور حکم بازداشت علیه یکی دیگر از

صدور حکم بازداشت علیه یکی دیگر از

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر لە شاری کرماشان له‌ لایه‌ن دادگای ئه‌مشاره‌ بە ٢ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لاوێک بە ناوی “ئەمین کاسب” خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن دادگای ڕژیمی ئه‌مشاره‌ بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. ئەو لاوە بە “تێکدانی بیروڕای گشتی و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ كۆماری ئیسلامی” تۆمەتبار کراوە. شایانی باسه‌، ناوبراو لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری جوانڕۆ لە ئاست گرانبوونی بێنزین دەستبەسەر کرا و دواتر پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.