به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، مه‌ترسی له سێداره دانی “محه‌ممه‌د جه‌واد وه‌فایی سانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د له ئارادایه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شارومه‌نده مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی وه‌كیل ئابادی شاری مه‌شهه‌د كرا. ناوبراو دوو جار له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی هه‌موو جارێك به هۆی نه‌بوونی به‌لگه‌ی پێویست ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا دوایین جار، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، حوكمی سێداره‌كه‌ی له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرا و ئێستا مه‌ترسی له سێداره‌دانی له ئارادایه.
