“ئەیوب کەریمی”، “ئەنوەر خزری”، “خۆسرەو بەشارەت”، “داوود عەبدوڵڵاهی”، “کامەران شێخە” و “فەرهاد سەلیمیگ، شەش زیندانی بیرمه‌ندی کوردن کە ساڵی ٩٤ لە دادگایییەكی نادادپەروەرانەدا حوکمی ئێعدام‌یان بەسەردا سەپاوە و ڕۆژی ڕابردوو ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كسی كراون.
ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه ساڵی ٨٨ لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه لە شاری سەقز دەستبەسەر كران و دوای ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی، له‌لایه‌ن قازی موقه‌یسه بە تۆمەتی “افساد فی الارض” به ئێعدام مه‌حكووم كران. سزای لەسێدارەدانیان لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشێندرایەوە، بەڵام قازی سەڵهواتی، لە ساڵی ٩٧ جارێکی دیکە سزای لەسێدارەدانی بۆ هه‌ر شه‌ش كه‌سه‌كه‌یان دەرکرد. جێگای ئاماژه‌یه كه “قاسم ئابەستە”، یه‌كێكی دیكه له به‌ندكراوانی بیرمه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد بوو كه ماوه‌یه‌ك له‌وبه‌ر دوای ١٤ ساڵ زیندان، حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی “ئه‌یووب كه‌ریمی” ببوو.
