به‌وته‌ی كارناسان، پاش دوو بومه‌له‌رزه به گه‌وره‌یی ٧.٨ و ٧.٥ پله‌ی ڕیشتر له توركیا، تاجی به‌ندئاوی “ئاتاتۆرك” له باشووری ئه‌و وڵاته درزی تێكه‌وتووه و مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه.
كارناسانی ئه‌ندازیای هۆشداریان داوه‌ته ده‌وڵه‌تی توركیا كه ئه‌و به‌ندئاوه هه‌ر ده‌م ئه‌گه‌ری شكان و ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت ناوچه‌یه‌ك به پانتایی ٣٠ كیلۆمتری چوارگۆشه له‌گه‌ڵ خۆی ببات. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندئاوی “ئاتاتۆرك” یه‌كێك له سه‌ركی ترین به‌ندئاوه‌كانی پڕۆژه‌ی ناسراو به “گه‌په” و پێنجه‌مین به‌ندئاوی گه‌وره‌ی جیهانه له بواری سازه و به‌رهه‌مهێانی به‌رقه. شایانی باسه كه له ئێستادا ٧ به‌ندئاو به‌سه‌ر چۆمی فورات و شه‌ش به‌ندئاو له‌سه‌ر چۆمی دیجله‌دا بوونیان هه‌یه.