سەدان هەزار کەس لە مووچهخۆرانی فەڕانسە رۆژی سێشەممە ٢١ی مانگی خهرمانان لە ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی ” ڕیفۆڕم لە بازاڕدا” دەستیاندایە دەربڕینی ناڕەزایەتیی. لەم ڕۆژەدا ١٨٠ میتینگی ناڕەزایەتی و زیاتر لە ٤ هەزار مانگرتن بەڕێوەچوو. ژەمارەیەک لە سەندیکاکانی فەڕانسە کە خۆیان بەناو شەریکی کۆمەڵایەتیی سەرمایەدارانی فەڕانسە دەزانن، بە بیانوی بەرتەسک کردنەوەی ئاستی یاسا نوێیەکان لە ڕێگای وتووێژکردن لەگەڵ ماکرۆن سەرۆک کۆمار، لە بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکاندا خۆیان پاراست. خۆپیشاندان لەلایەن سەندیکاکانی ” س ژ ت”، ” ئێف ئێس ئۆ” و ” یەکێتی نەتەوەیی خوێندکاران” ەوە بانگەوازی بۆ کرابوو. لەگەڵ ئەوانەشدا فیدڕاسیۆنی نەتەوەیی بۆ ئاموزش، فەرهەنگ، و کارئاموزی” کە بەشێکی سەر بە سەندیکای ” هێزی کار”ە بە پێچەوانەی سیاسەتی سازشکارانەی ڕێبەرانی یەکێتییەکان، بە پێشاوبڕدانەوەیان، بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک نە تەنیا خوازیاری لابردنی سەرجەم ئەو تەرحانە بوو، بەڵکوو ئەندامانی سەندیکایان بۆبەشداری کردن لەم ناڕەزایەتیانەدا بانگهێشت کرد. هەرچەند کە خۆپیشاندانی ناوندی بە سوخەنڕانی ڕێبەری یەکێتی س ژ ت لە پاریس بەڕێوەچوو، بەڵام لە بەندەری ماڕسەیش زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس دەستیاندایە ڕێپێوان.
تەرحی تازەی “ماکرۆن” کۆمەڵێک خاڵی نوێ بۆ بەرتەسک کردنەوەی مافی کرێکاران و کارمەندان بە یاسای پێشوەوە زیاد دەکات. یاسایەک کە ئۆلاند سەرۆک کۆماری پێشوو، پارەکە لە ڕێگای حوکمێکی حکومەتییەوە بە تەسویبی گەیاند. تەرحی ئەوەڵیەی ئەم یاسایهی ماکرۆن وەک وەزیری ئابووریی دەوڵەتی پێشوو لە ساڵی ٢٠١٤ دا ئامادەی کردبوو کە بە کردەوەدەرهێنانی بە لەبەرچاو گرتنی ئاستی ناڕەزایەتییەکانی بزوتنەوەی کرێکاری لەو کاتەدا ئیمکانی نەبوو.
ماکرون وەک خوێندکاری قوتابخانەی نوخبەکانی فەڕانسە و یەکێک لە مودیرانی بونگای ماڵی ” روتشیلد”، قەت نەیشاردبۆوە کە نوێنەری سەرمایەی فەڕانسەوی بووە و لە ڕێگای ” ڕێفۆڕم لە بازاڕی کاردا” خوازیاری بەرز کردنەوەی توانایی ڕقابەتی ئەم سەرمایەیە لە بەرانبەر ڕەقیبە جیهانی و ئوروپاییەکاندا.
یاسای پێشنیار کراوی ماکرۆن لە ڕاستیدا وڵامێکە بە داخوازی خاوەنکاران بۆ داشکاندنی هەزینەی بەرهەمهێنان کە دەبێ لە گیرفانی کرێکاران پەرداخت بکرێت. لەوانە بە کراوەیی هێشتنەوەی دەستی سەرمایەداران بۆ ڕاکردن لە بەستنی قەراردادی بە کۆمەڵ، پەرەدان بە قەراردادە کاتییەکان، هاوسەنگ کردنی بازاڕی کار، بەرتەسک کردنەوەی دەور ونەخشی یەکێتییە کرێکارییەکان تا ئاستی بێ کاریگەر کردنیان لە ئاستی دیفاع لە مافی کرێکاران و بێکارسازی ١٢٠ هەزار کەس لە بەشی دەوڵەتیدا و ١٦٦ هەزار کەس لە کەسانێک کە بەشێک لە مانگانەکانیان لە سەروەتی گشتیدا دەدرێت بە خاوەنکاران. ئەو یاسا تازەیە هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر گشت ئەو دەستکەوتانەی کە کرێکارانی فەڕانسە لە بەشی دەوڵەتی و تایبەتدا زیاتر لە دوو دەیە لەپێناویاندا شەڕیان کردووە.
ماکرون لە ڕێگای ئەم یاسایانەوە بەدوای دوو ئامانجەوەیە، یەکەم: لە ڕێگای لیبڕاڵی کردنی بازاڕی کار و بە کراوەیی هێشتنەوەی دەستی سەرمایەداران بۆ هێرش کردنەسەر ژیان و بەڕێچوونی کرێکاران توانایی ڕقابەتی سەرمایەدارانی فەڕانسەوەی بەرێتەسەرێ و دووهەم: لاواز کردنی یەکێتییە کرێکارییەکان و ناچار کردنیان بە پاشەکشە کردن لە بەرانبەر سیاسەتەکانی دەوڵەت و خاوەنکاراندا. بەڵام مێژووی ٢٠ ساڵی ڕابردووی سەرجەم سەرۆک کۆمارەکانی فەرانسە لە “شیراک”ەوە تا “سارکۆزی” و ئۆلاند دەربڕینی ناتەوانییان لە بە کرداری کردنی جۆرێک پێشڕەوی ستڕاتێژیکە لەم بوارەدا. ئەم دەورەیە، مێژووی هێندێک لە مانگرتن، خەباتی کۆمەڵایەتی و شۆڕشی لاوانە کە لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ١٩٩٥ەوە تا نیوەی ساڵی ٢٠١٦ دەرێژەی هەبوو. هەرچەند کە ماکرۆن قەولی بە سەرمایەداران داوە کە گەڵاڵەکەی دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بێشەرمانە بزوتنەوە ناڕازایەتییەکان بە ” کارگهی ژاراوی” ناو دەبات و هەرچەند بێشەرمی نەفرەت ئەنگیزی خۆی بە پشت بەستن بە ٦٠ لەسەدی نوێنەرەکان و هاوپەیمانەکانی لە پهرلهمانی فەڕانسە پاساو دەکات، بەڵام نابێ لەبیرمان بچێتەوە کە ئەم ژمارەیە تەنیا ١٩ لەسەدی خەڵکی خاوەن دەنگی فەڕانسە نوێنەرایەتی دەکات. لەگەڵ ئەوشدا گشت پرسی و نەزەر سەنجییەکان دەریدەخەن کە نفوزی ” ماکرۆن” تەنانەت لەم ١٩ لەسەدەش کەم ترە.
سەرکەوتنی ماکرۆن لە هەڵبژاردنی فەڕانسەدا نە بە بەرەکەتی سیاسیەتە نیئۆلیبڕاڵیەکانییەوە، بەڵکوو لە هەمویان زیاتر بە بەرەکەتی وەرشکست بوونی ئەحزابی محافزەکار و سۆسیال دێمۆکراتی فەڕانسە و گەندەڵی نیهادینە بوو لەواندا هاتۆتەدی. ئەوەندە بەسە وەبیری بێنینەوە کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی پهرلهمانی فەڕانسەدا لە ساڵی ١٩٩٧ واتە ٢٠ ساڵ لەوە پێش نزیکەی ٦٨ لەسەدی کەسانی خاوەن دەنگ بەشدار بوون لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا لە دەورەی یەکەمدا شتێکی نزیک لە ٤٦،٥ لەسەد و لە دەورەی دووهەمی ئەم هەڵبژاردنە پاڕلمانیەدا ٣٨ لەسەد لە کەسانی واجدی شيرایەت چوونەتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.
بۆرژوازی فەرانسە و ماکرۆن وەک کارگوزاری ئەوان بە ئاشکرایی دەڵێن کە باشترین ڕێگا بۆ بەرز کردنەوەی توانایی ڕقابەتی سەرمایەی فەرانسەوەی بەکار هێنانی مۆدێلی ئاڵمانی ڕیفۆڕمی بازاڕی کارە.گەڵاڵەیەک کە دەوڵەتی سۆسیال دێمۆکراتی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠٠٤ ی زاینیدا ئیجرای کرد. مۆدێلێک کە لە لایەکەوە بە کردنی بە ملیۆن کەس لە کرێکارانی ڕەسمی بە کرێکارانی قەراردادی، کەم کردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، داشکاندنی حقوقی خانەنشینی و بەرز کردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لێکەوتەوە، و لە لایەکی دیکەوە سەرانی یەکێتییە کرێکارییەکان وەک ” شەریکە کۆمەڵایەتییەکانی سەرمایەداران” لەگەڵ ئەم ڕیفۆڕمانەدا هاو ئاڕاستە کرد. ماکرۆنیش بەشێک لە هیواکانی بە هاوجیهەتی یەکێتییە کرێکارییەکانی فەرانسەەوە گرێداوە هەر ئەوانەی کە بە گومانی پاشەکشە کردن بە ماکرۆن لە ڕێگای وتووێژەوە بەشداری ناڕەزایەتی ڕۆژی سێ شەممەیان نەکرد.
بێ گومان ئەم ناڕەزایەتیانە یەکەم ململانێی بزوتنەوەی کرێکاری فەڕانسە لەگەڵ ماکرۆن و یاسا دژی کرێکارییەکانیەتی. داهاتوو دەریدەخات کە ئایا ئەم بەشە لە مووچهخۆران توانایی ئەوەیان دەبێت کە بەشەکانی دیکەی چینی کرێکاری فەڕانسە کە هێشتا لە گەمارۆی سیاسەتە سازشکارانەکانی ڕێبەریی تەشکیلاتەکانیاندان، ڕزگار بکەن. چینی کرێکاری فەڕانسە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا نیشانیان داوە کە وڵامی هێرشەکانی بۆرژوازی فەرانسە و دەوڵەتەکەی بە مانگرتنی ملیۆنی ئەدەنەوە. ئەگەر ماکرۆن سوورە لەسەر ئەوەی کە ” ڕیفۆڕمی بازاڕی کار” بە حوکمی حکومەتی بەڕێتە پێشەوە ، هیچ هۆکارێک بوونی نییە کە چینی کرێکاری فەڕانسە و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لاوان و بێکاران لە بەرانبەریدا ڕیزبهندی نەکەن. لەم نێوانەدا چەپی شۆڕشگێڕ و ڕادیکاڵی فەڕانسە ناتوانێ خۆی بێ وەزیفە بکات. ئەوان دەبێ نە تەنیا بتوانن ئەو بەشە لە چین و توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگە کە لە بەناو نوێنەرانی سیاسی خۆیان جیا بوونەتەوە و کەوتونەتە شوێن ئەحزابی ڕەگەز پەرست، وشیار بکەنەوە و ناکۆکی بەرژەوەندییان لەگەڵ قازانج و بەرژەوەندی ئەم حیزبە بۆرژواییانە بە شێنەیی ڕوون بکەنەوە ، بەڵکوو دەبێ سەرجەم ئەوانەی کە لەدژی نیزامی مەوجودن، به خەبات و تێکۆشان بەدیلیکی شۆڕشگێڕ و ڕادیکاڵدا ڕێکبخەن.