کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مردنی گوماناوی ڕەزا ڕیزەوەندی دوای ونبوونی لە ناڕەزایییە سەراسەرییەکان لە پاکدشت

مردنی گوماناوی ڕەزا ڕیزەوەندی دوای ونبوونی لە ناڕەزایییە سەراسەرییەکان

ڕەزا ڕیزەوەندی، ٢٧ ساڵە، ئەندازیاری کۆمپیوتەر و پسپۆڕی شیکردنەوەی داتا و زمانی ئامێر، دوای ونبوونی لە ناڕەزایییە سەراسەرییەکانی ١٤٠٤ لە پاکدشت، گیانی لەدەستدا.

ڕەزا، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی پاکدشت بوو. ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، نزیکەی کاتژمێر ٧ی ئێوارە بۆ بەشداریکردن لە ناڕەزایییەکان لە ماڵی چووەتە دەرەوە. دوا پەیوەندییەکەی لە کاتژمێر ٨:٣٠ی دەقیقەی شەودا بوو و دوای ئەو پەیوەندییە، تەلەفۆنەکەی کوژاوەتەوە و ئیتر هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەردەستدا نەبووە. خێزان و نزیکەکانی لە ڕۆژانی دواتردا گەڕان و بەدواداچوونەکانیان لە زیندانەکان و دادگاکان دەستپێکرد، بەڵام هیچ یەک لە دەزگا فەرمییەکان بەرپرسیارێتی بێسەروشوێن بوون یان دەستبەسەرکرانیان لە ئەستۆ نەگرت. شایانی باسە تا ئێستا، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی بڵاونەکراوەتەوە.