کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و ناڕه‌زایی كرێكارانی شاره‌وانی له‌ میناب

مانگرتن و ناڕه‌زایی كرێكارانی شاره‌وانی له‌ میناب 1

كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌وانی میناب، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌ازیه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، حه‌قده‌ستی دوو مانگی كرێكارانی شاره‌وانی میناب په‌رداخت نه‌كراوه‌ و خاوه‌نكار له‌ پێدانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتماعی خۆی بواردووه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌ تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.