كرێكارانی به‌شه‌كانی خزمه‌تگوزاری، هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ی هانووفێر له ئاڵمان تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه درێژه‌یان به مانگرتن دا و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌هه‌زار كه‌سیان له ئه یاله‌تی “نیدرزاكسن” به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون و تا ئێستا دوو جار له‌گه‌ڵ نێونه‌رانی ده‌وڵه‌ت دانووستانیان كردووه به‌ڵام به ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون و كرێكارانی تراموا، میترۆ، قه‌تار، شاره‌داری، خزمه‌تگوزاری و ئۆتوبووسڕانی به ته‌واوه‌تی مانیان گرتووه و ئیتحادییه كرێكاریه‌كان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بانگه‌شه‌یان كردووه بۆ خۆپێشاندانێكی گه‌وره له ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی خاكه‌لێوه به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٣ی مارس.