
به پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مینی له شاری له‌نگرود، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی، حه‌فازه‌تی و كه‌لوپه‌لی پێویست، ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به وته‌ی ناڕازیان، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم پێش له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی قوربانیان ویروسی كۆرۆنا له‌مشاره ده‌گرن. هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌ڵێن كه له شه‌وی چوارشه‌ممه ٥ كه‌س به هۆی ئه‌م ویروسه گیانی له‌ده‌ست داوه به‌ڵام تائێستا له‌م بابه‌ته‌وه هیچ ڕاگه‌یندراوێك بڵاونه‌بووه‌ته‌وه.
