ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئاڵمان مانگرتنیان ده‌ستپێكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه به مه‌به‌ستی به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان بۆ ئیزافه‌كردنی سپای پاسداران به لیستی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی جیهان و ده‌ركردنی باڵیۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئاڵمان مان ده‌گرن.