ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی مه‌یدانی گازی هۆما و شانۆل له شاری خنجی سه‌ر به ئوستانی فارس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و ڕێگای ئه‌و مه‌یدانه گازیه بۆ ماوه‌یه‌ك داخرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كرێكارانی پترۆشیمی و به‌شه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به گاز و نه‌وت، به به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنێكی به‌ربڵاو له چه‌ند شارێكی جیاوازدا، له به‌رانبه‌ر كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و مافه داراییه‌كانی دیكه‌یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.