ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پڕۆژه‌ی و په‌یمانی چه‌ند شیركه‌تی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ئابادان و پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه به‌هۆی له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی “ئه‌كسیر”، “ئابادڕاهان”، “سه‌كاف” له پاڵاوگه‌ی ئابادان و شیركه‌تی “كیان” له پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه به‌دوای بانگه‌وازی كه‌مپه‌ینی ناوه‌ندی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت و گاز دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٩٪ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان بوون.