كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران خۆدرۆ”ی ته‌ورێز، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی ناڕازییان، حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین مانگه دواخراوه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ده‌گاته پێنج مانگ. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه به بیانووی ئه‌و شته‌ی كه ناوی ده‌نێت “واریزنه‌كردنی قه‌رزه‌كانی كارخانه له لایه‌ن شیركه‌تی سه‌ره‌كی ئیران خۆدرۆ”، خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌بوێرێت. شایانی باسه، سه‌نعه‌تی ماشێن سازیی ئێران و شیركه‌ته گه‌وره‌كانی وه‌ك “ئیران خۆدرۆ و سایپا”، به‌هۆی كێشه‌ی ئابوورییه‌وه تووشی قه‌یران بوون.