کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی گوڵتاش له‌ ئیسفه‌هان

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی گوڵتاش له‌ ئیسفه‌هان 1

كرێكارانی كارخانه‌ی گوڵتاش كه‌ سه‌ر به شیركه‌تی پاكسانه له‌ ئیسفه‌هان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی دستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی گوڵتاش‌ له‌ ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.