كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی عه‌سه‌لویه ڕۆژێ هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن كرێكارانه‌وه له ئاست له خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كان، په‌رداخت نه‌كردنی سه‌ر وه‌ختی حه‌قده‌سته‌كان و بارودۆخی ناله‌باری شوێنی كاره‌كه‌یان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: تا كاتێك كه به خواسته‌كانیان له‌وانه: په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، لابردنی په‌یمانكاره‌كان، به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت، باشتربوونی بارودۆخی خابگاكان، ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان و شوێنی نان خواردنیان، و هه‌روه‌ها ڕێكاری بێهداشتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرنا و دیاری كردنی حه‌قده‌ستی یه‌كسان له‌گه‌ڵ كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت، نه‌گه‌ن، ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.