کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی ڕێگه‌وبانی “بوله‌ند ته‌به‌قه‌” له‌ چابه‌هار

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی ڕێگه‌وبانی بوله‌ند ته‌به‌قه‌ له‌ چابه‌هار 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شیركه‌تی ڕێگه‌وبانی “بوله‌ند ته‌به‌قه‌” له‌ چابه‌هار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شوێنی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و شیركه‌ته‌ له‌ چابه‌هار، كوناره‌ك و نیكشاره‌ و كرێكاره‌كان ماوه‌ی ٨ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌. به‌وته‌ی كرێكاران، چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌.