ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی ڕه‌یلی شاری هانووفێر له ئاڵمان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ دژبه خراپی دۆخی ژیان و جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانگرتنه له‌لایه‌ن ئیتحادییه‌ی كرێكاری “وێردی” و به مه‌به‌ستی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی گواستنه‌وه ڕێكخراوه و له چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێشه‌وه هۆشداریان دابووه خه‌ڵك كه ڕۆژی ١٤ی مارس كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی گواستنه‌وه به ته‌واوه‌تی مان ده‌گرن.