ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، شۆفێرانی كامیۆن له به‌نده‌رعه‌باس دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی كامیۆنی به‌نده‌رعه‌باس له ئاست گرانی باج و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل، گرانی و هه‌ڵاوسان و كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كرێ بار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. شایانی باسه كه شۆفێرانی ناڕازی پاش ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت ده‌رگای شیركهتهكهیان به قۆڕ گرت.