ئهمه سێههمین جاره كه شۆفیر كامیۆنهكان له شارهكانی ئێران دهست لهكار دهكێشنهوه و مان دهگرن. دهوری سێیهمی مانگرتنی شۆفیر كامیۆنهكان له ڕۆژی ٣١ی مانگی خهرمانانهوه دهستی پێكردووه و له چهند شار و ئۆستانی ئێران ههروا درێژهی بووه. ڕۆژی ههینی ڕهئیسی گشتیی دادگوستهری فارس باسی له دهستبهسهركرانی ٣٥ كهسی دیكهی لهم ئۆستانه كرد. ههروهها دادستانی تاران ڕۆژی پێنجشهممه باسی له دهستبهسهركردنی ٣ كهس له شۆفیر كامیۆنهكان له شاری پاكدهشت كرد. به ههژمار كردنی ئهم ژمارهیه، ژمارهی دهستبهسهركراوان لهم پێوهندهدا ههتا كاتی داڕشتنی ئهم ههواڵه گهیشتووهته ٨١ كهس. ئهم مانگرتنه پشتیوانی یهكێتییه كرێكارییهكان لهوانه، “فێدراسیۆنی جیهانیی كرێكارانی گواستنهوه و یهكێتیی كامیۆن دارانی ئهمریكا”ی بهدواوه بووه. شایانی باسه، كه ناوهندهكانی ڕژیم بهجێگهی پێڕاگهیشتن به خواستهكانی ناڕازییان، به ههڕهشه كردن و سهركوتی ناڕازییان بهنیازن كه كۆتایی بهم مانگرتنه بێنن.
سەرەڕای ئەم ئێقداماتە مانگرتن زۆربەی شارەکانی گرتۆتەوە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە تا ئیستا مانگرتن لە زۆرێک لە شارەکان لەوانە تەورێز، شیراز، ئەراک، هەمەدان، گورگان، ئەهواز، ڕەشت، سنە، ورمێ، بوشەهر، نەیشابور بەندەر عەباس، قوم، خوڕەمشار، ساوە، پایانەی گواستنەوە و گەیاندنی بەندەری خومەینی لە خوزستان و لە گەلێکی تر لە شار و شارۆچکەکان لە ئارا دایە. لەگەڵ ئەوانەدا شۆفیر کامیۆنە نەوت کێشەکان و كامیونی گواستنهوهی مادەی سوتەمەنی پالایشگای تەورێزیش رۆژی شەممەی ڕابردو دەستیان لە کار کێشایەوە و بە مەنگرتنەکەوە پەیوەیست بوون. بە پێی ڕاپۆتی هەواڵنێریی ئیرنا، مودیری پایانەی گواستنەوە و گەیاندنی بەندەری خومەینی ڕایگەیاند:” رۆژی یەکشەممە زۆربەی کامیۆندارەکانی ئەم پایانەیە دەستیان لە کار کێشایەوە و بە مانگرتنکەوە پەیوەست بوون تا ئەو جێگایەی کە لە ٢ هەزار کامیۆنی ئەم پایانەیە، رۆژانە تەنیا ٣٠٠ کامیۆن چالاک بوون.” تازەترین ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە شۆفیرکان لە شاری کورد، ئەردەبیل، نائین، کەرەج، ئیسفەهان، ئەراک، نەیشابور، زەڕین شار. سەبزەوار، ڕەفسەنجان، قەزوێن و دزفول، بەم مانگرتنەوە پەیوەست بوون.
مانگرتنی شۆفیر کامیۆنەکان و کامیۆنداران لە رۆژی شەممەوە بە بێ گوێدانە رووداوەکانی ئەهواز و بە ڕێژەی نیزامی و سەرەڕای هەوڵەکانی ڕژیم بۆ شاردنەوەی مانگرتن بە بیانوی ئەم رووداوانەوە و بێدەنگی بە ئانقەسەتی ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم و ڕاگەیەنەرە فارسی زمانەکانی دەوڵەتانی سەرمایەداری لە دەرەوەی وڵات، ئەوان هەروا لەسەر دەستەبەر بوونی ئامانجەکانیان پێداگری دەکەن.
داخوازی شۆفیر کامیۆنەکان زۆر عەینی و مادییه و پێوەندی بە کێشە و گرفتی کاریی و بەڕێچوونی رۆژانەیانەوە هەیە. ئەم داخوازیانە بریتین لە: زیاد کردنی کرێی گواستنەوە بە ڕێژەی ٣٥ تا ٥٠ لەسەد، دابەزینی نرخی عەوارزی ئوتوبانەکان، زیاتر بوونی سەهمیەی سوتەمەنی ناوگانەکانی گواستنهوهی بار، کەم بوونەوەی حەقی بیمەی پەرداختی شۆفیرەکان و قەبوڵ کردنی دژواری و زیان ئاوەر بوونی پیشەی شۆفیری ناوگانی باری، زیاد کردنی مافی خانەنشینی، کەم بوونەوەی نرخی لەوازمی یەدەکی و لاستیک و لابردنی دەڵاڵ و واسیتە لە پایانە و باربەریەکان. بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی دژواری کار، دوور و درێژبوونی سهعاتی كار، خراپی و نا ئەمنی جادەکانی ئێران، شۆفیر کامیۆن و شاگرد شۆفیرەکان بەردەوام لەبەرمەترسی گیانی دان. ئاماری تەسادوفات و تەلەفاتی گیانی ساڵانەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئێران زۆر زیاترە لە وڵاتانی دیکە. بەپێی ئامارەکانی وەزاڕەتی ڕێگاوبانی ڕژیم تەنیا لە ٦ مانگی ڕابردوی ئەمساڵدا زیاتر لە دوازدە هەزار کەس لە روداوی شۆفیریدا گیانیان لەدەست داوە. بەپێی ئامارەکانی وەزاڕەتی ڕێگاوبان شارسازی ڕژیم، ئەو کامیۆنانەی لە ئێراندا هەن ٣٦٠ هەزار دەزگان. گومان دەکرێت کە لە ئەگەری درێژە کێشانی مانگرتنی شۆفیر کامیۆنەکان و پەرەسەندنی مانگرتن بۆ بەشەکانی دیکەی گواستنەوە و گەیاندن چلۆن چرخی بەرهەمهێنان و چەرخی گەلێک لە معامەلاتی سەنعەتی و بازرگانی سەرمایە ڕادەوەستێت و ڕژیم ناچار دەکات تەنانەت لەم بارەدۆخەدا وڵامی گشت داخوازیەکانی شۆفیران و کامیۆن دارەکان بداتەوە. لە بارودۆخی ئێستادا کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ قەیران و گرفتی زۆری ئابووری و سیاسی نێوخۆیی و ناوچەیی و نێونەتەوەیی بەرەو روویە مانگرتنێکی سەرتاسەری ڕێکخراو و ڕێبەری کراو دەتوانێ ئامرازێکی گونجاو بێت بۆ گوشار خستنە سەر ڕژیم. هێزەکانی ڕژیم لە بەرانبەر ئەم مانگرتنانەدا زەمین گیرن و ناتوانن کارێک ئەنجام بدەن. لە ئاوا بارودۆخێکدا دەکرێ ڕژیم زیاتر بخرێتە ژێر گوشارەوە و لە ڕاستای دابین بوونی حقوقی کرێکاران و باقی زەحمەتکێشانی کۆمەڵگادا زیاتر وادار بە پاشەکشە بکرێت.
وڵامی ڕژیم بە داخوازی شۆفیر کامیۆنەکان تا ئێستا وێڕای هەڕەشە و وەعدە و وەعیدی سەر خەرمان، هێرشی هێزە سەرکوت گەرە نیزامی و ئەمنیەتیەکان بۆسەر ئەوان بووە. بەڵام شۆفیر کامیۆنەکان و چالاکانی پێشڕەویان لە ئێران بەبێ گوێدانە کردارەکانی ڕژیم و باقی دوژمنانی چینایەتیان، بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئیمکاناتێکی جەمعی لە ڕاستای بەردەوام بوونی مانگرتن تا دەستەبەر بوونی داخوازییە زەروری و حەیاتیەکانیان سور دەبن لەسەر پێكهێنانی هاوئاهەنگی و ڕیکخستنی مانگرتنەکەیان. ئەوان بەبێ گومان سەرئەنجام ڕژیم وادار بە دابین کردنی داخوازیەکانیان دەکەن. ئەمە دەرسێکە کە شۆفیر کامیۆنەکان لە ئەزمونی خەباتی خۆیان بە دەستیان هێناوە. ئەزمونێک کە پێیان دەڵێت سەرمایەداران و ڕژیمی پشتیوانیان، ئامادە نین هیچ ئیمتیازێک بدەن و هیچ داخوازیەک جێبەجێ بکەن مەگەر ئەوەی کە بەرژەوەندیەکانیان بەهۆی خەباتی کرێکاران و چهوساوهكانهوه کەوتبێتە مەترسیەوە. مانگرتنی سەرتاسەری و بەردەوام ئەو ئامرازەیە کە دەتوانێ سەرئەنجام سەرمایەداران و دەوڵەتەکەیان بەچۆکدا بێنێ.