كرێكارانی وڵاتی نیجریه ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گه‌لاوێژ، بۆ سێیه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی زانكۆكانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوازده ساڵ له‌مه‌و پێش حكوومه‌تی نیجریه چه‌ند ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ زانكۆكان واژۆ كردووه و به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنانه ده‌بێ مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ له دۆخی ئابووری جیاوازدا ڕه‌چاو بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا حكوومه‌تی نیجریه به نووسینی گرێبه‌ستێكی نوێ، سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی پێشووی له ژێر پێ ناوه و له‌به‌رانبه‌ردا خوێندكارانی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕییوه و زانكۆكان داخراون. له‌م پێوه‌نده‌دا یه‌كێتی كرێكارانی نیجریه وه‌ك هاوپشتییه‌ك بۆ خوێندكارانی ئه‌و وڵاته چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه و ماوه‌ی سێ ڕۆژه ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.