کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ئەراک لە خواردن

مانگرتنی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ئەراک لە خواردن 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان،مۆختار ئالبوشکەبەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئەراک، دژ بە وەدێنەهاتنی داخوازییەکانی لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە داوای لە بەرپرسانی ئەو زیندان کردبوو کە بۆ زیندانی ئەهواز بیگوازنەوە بەڵام بەرپرسان بایەخیان بە داخوازی ئەو کەسە نەدابوو و لە بەرامبەردا ناوبراو رۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانان مانگرتنەکەی دەستپێکرد. شایانی باسە کە مۆختار ئالبوشوکە لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە و حوکمەکمەی نزیک لە ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیریە.